وەزارەتی تەندروستیی تورکیا: 15 حاڵەتی کۆرۆنا لە جۆری ڤایرۆسە نوێیە بەریتانییەکە تۆمار کرا
بەشی تورکیا- ڤایرۆسه نوێکه‌ى کۆرۆنا له تورکیا بڵاوبووه‌ته‌وه کە بە کۆرۆنای بەریتانی ناسراوە و وه‌زیرى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت تا ئێستا 15 حاڵه‌تى ڤایرۆسه نوێیه‌که‌یان تۆمار کردووه.
کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021، فه‌خره‌دین کۆجا، وه‌زیرى ته‌ندروستیى تورکیا رایگه‌یاند:" 15 حاڵه‌تى تووشبوون به‌کۆرۆناى نوێ له نێو ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که له بریتانیاوه گه‌شتیان کردووه بۆ تورکیا تۆمار کراوه، ده‌ستبه‌جێ له شوێنێکى تایبه‌تدا که‌ره‌نتینه کراون".
مانگى رابردوو بریتانیا وه‌ک یه‌که‌م وڵات ڤایرۆسه نوێکه‌ى کۆرۆناى تۆمارکرد، دواتریش له چه‌ند وڵاتێکى دیکه له ئه‌وروپا تۆمارکرا که گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 30 وڵات که بریتین له به‌لیجکا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، دانیمارک، فیلاند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، پورتوگال و نه‌رویج، هه‌روه‌ها له وڵاتانى وه‌ک چین، هیندستان، ئه‌رده‌ن، لوبنان، ئیسرائیل، پاکستان، سینگاپور، ئیمارات، تایوان و کۆریاى باشور.
بۆچوونی بەکارهێنەران