خبر 2020-12-23 10:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT پەیوەندیی بە ئێمەوە نەبووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیێکی لەبارەی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT بڵاو کردەوە و ڕەتی کردەوە بە بڕیاری ئەوان داخرابن و هیچ بڕیارێکیش لە وەزارەتەکەوە لەمبارەیەوە دەرکرابێت.

کوردپرێس، ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە:

روونکردنەوەیێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەبارەت بە بابەتی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر، ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ، ئەو نووسینگانە داخراوبن و هیچ بڕیارێکیش لە وەزارەتەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە.

لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی بۆ ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە کە ڕێز لە هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بگیرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، بە ئازادانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.