خبر 2020-11-21 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری تورکیا و شای سعوودیە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا و شای سعوودیە، لەبارەی هەماهەنگیی هەوڵەکانیان لەبارەی لووتکەی G20 گفتوگۆیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز، پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە هەماهەنگیی هەوڵەکان لە چوارچێوەی کارەکانی لووتکەی G20 کردووە کە سعوودیە میوانداریی دەکات.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا و شای سعوودیە باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.

لووتکەی G20 کە ئەمساڵ سعوودیە میوانداری دەکات، رۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢١ و ٢٢ـی تشرینی دووەم بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

سعوودیە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی ساڵێک سەرۆکایەتی لووتکەی G20ی وەرگرت، دوای کۆتاییهاتنی ئەو لووتکەیەی کە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.