تورکیا هەشت هاووڵاتیی عێراقی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە داعش دەستگیر دەکات
بەشی تورکیا- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سامسوون له هه‌رێمی ده‌ریای ره‌ش له توركیا رایگه‌یاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، هەشت کەسی بە رەچەڵەک عێراقی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی داعش دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سامسوون ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، تیمەکانی دژه‌تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆسەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو لە شارۆچکەکانی ئیلکئادم کردووە.
هەروەها لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکاندا دەستگیرا بەسەر چەند بەڵگەیەکدا. کە دەرکەوتووە کاریان لەگەڵ رێکخراوەکە کردووە. دواتر ده‌ستگیركراوه‌كان پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و راپێچی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆر كران بۆ لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی گوته‌كانیان.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران