خبر
2022-01-05 10:51
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
کەسێکی دیکە لە کوردستان بە کۆرۆنا گیانی سپارد
بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممە 15ی بەفرانباری ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 147 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 25 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
تا ئەم کاتە 1932 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران