ڤیدیۆ
خبر 2026-10-25 07:48 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۲ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

شەش کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان

ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عێراق لە لیبیا، ئاشکرای کرد بەهۆی بەدواداچوونی بەردەوامی باڵیۆزخانەکەیانەوە ڕێکارە یاسایی و پێویستەکان بۆ گەڕاندنەوەی شەش هاووڵاتیی کورد کە بە ڕێگەی نایاساییدا ڕوویان لە لیبیا کردبوو، خستووەتە گەڕ و لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بە شێوازێکی خۆویستانە بگەڕێندرێنەوە نێو خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

کورتولموش: دوای چەکدانانی پەکەکە، هەنگاوەکان خێراتر هەڵدەگیرێن

نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند دوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی پەکەکە و هاتنەدیی چەکداماڵین، هەنگاوەکانی دواتری پڕۆسەی  ئاشتی بە گوڕ و خێراییەکی زیاترەوە دەنرێن. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند لەم نزیکانەدا کۆمیسیۆنی چاودێریی ئەم پڕۆسەیە لە ناو پەرلەماندا پێک دەهێنرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم بوونی درۆن یان هێزی ئۆکراینی لە هەرێمدا ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە لە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندندا بڵاو کراونەتەوە سەبارەت بە بوونی درۆن یان هێز و یەکەی سەربازیی ئۆکراینی لە خاکی هەرێم و جەخت لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی و نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی بێلایەنی، خۆبەدوورگرتن لە ناکۆکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.

لێکەوتەی پشتبەستنی کورد بە هێزە دەرەکییەکانەوە

گۆڤاری «مەدیا لاین» بەدواداچوون بۆ ئەزموونی کۆمەڵگە کوردییەکان لە عێراق، سووریا و تورکیا دەکات و هۆشداری دەدات کە هێزە دەرەکییەکان ئامانج و خەمڵاندنە تایبەتەکانی خۆیان پەیڕەو دەکەن و ڕەنگە بە گۆڕانی ئەولەویەتی کارەکانیان، پشتیوانی لە هاوپەیمانە خۆجێییەکانیان ڕابگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.