لامان گرنگە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش پەرەیان پێبدرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی سهرۆکی یهکێتی، له راگهیهندراوێکدا ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونهوه.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە مێژویی و کولتورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
بهپێی راگهیهندراوهکه، له کۆبوونهوهکهدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش کردەوە و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەمواندایە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چوونکە نائارامی زیان بە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
وهک له راگهیهندراوهکهدا هاتووه: "لای خۆیەوە، مەسعوود پزیشکیان سوپاسی رۆڵی ئەرێنی و کارای بافڵ جهلال تاڵەبانی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا" و وتی: "لەگەڵ ئێوەدا هاوسنوورین و لامان گرنگە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش پەرەیان پێبدرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران