خبر 2026-09-17 10:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوشتنی وەحشییانە گەنجێکی ڕۆژئاوا هەوڵێکی تێکدەرانەیە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، سەبارەت بە بارودۆخی کوردستانی سووریا هۆشداریی دا و کوشتنی گەنجێک بە شێوەیەکی «وەحشییانە» و بەکارهێنانی ئەو ڕووداوە وەک پاساو بۆ چوونە ناو شار، بە «کارێکی تێکدەرانە» ناوبرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆجەلان لە پەیامێکدا کە لەلایەن شاندی ئیمراڵییەوە بڵاوکرایەوە، وتی: «کوشتنی گەنجێک بە شێوەیەکی وەحشییانە و دواتر بەکارهێنانی وەک پاساو بۆ چوونە ناو شار، کارێکی تێکدەرانەیە و جەختی کردەوە کە دەبێت ئەم جۆرە هەوڵانە بۆ تێکدانی زەوینەی گفتوگۆ دەستبەجێ ڕابگیرێن و هۆشداریی دا لەوەی ئەم ڕووداوانە کاریگەریی خراپی لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و ئارامیی ناوچەکە هەبێت.

ئۆجەلان لە هەمان پەیامدا سەبارەت بە هاوپەیمانێتیی نێوان کورد و عەلەوییەکانیش جەختی کردەوە کە مەبەست «هاوپەیمانێتیی گەلانە، نەک میرەکان»، و گوتی کورد و عەلەوییەکان دەبێت بە ناسنامە و تایبەتمەندییەکانی خۆیانەوە ببنە کارەکتەری بنیاتنەری هاوپەیمانێتییە دیموکراسییە نوێیەکە.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا، ئۆجەلان خەمباریی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری کورد، مەهدی زانا، دەربڕی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی لەیلا زانا و تەواوی بنەماڵەکەی کرد.

شاندی ئیمراڵی، کە پەروین بوڵدان، میتحات سانجار و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ پێکیدەهێنا، ڕۆژی 13ی ئەیلوول لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنەکانی ئەوی بۆ رای گشتی بڵاو کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.