کورتەی هەواڵەکانی 21ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
زمانی کوردی زمانی دایکیی ملیۆنان مرۆڤە، پێویستە پشتیوانی لێ بکرێت
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان رایگەیاند: تورکیا وڵاتێکی فرەزمان و فرەکولتوورە و زمانی کوردی زمانی دایکی ملیۆنان مرۆڤە و روونیکردەوە پێویستە پشتیوانی لە قسەکردن و خوێندن بە زمانی کوردی بکرێت، چونکە برایەتی لە زمانەوە دەست پێدەکات.
وهزیری پێشمهرگه یەکخستنەوەی هێزهكانی پێشمهرگهی ڕاگەیاند
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە له پهیامێكدا بڵاویكردهوه، پرۆسهی یهكخستنهوه و ڕێكخستنهوهی تهواوهتی هێزهكانی پێشمهرگه له ژێر چهتری وهزارهتی پێشمهرگه به سهركهوتویی كۆتاییهات".
مافی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا دەچەسپێنرێت
ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەداری دیاری کورد ئاشکرایکرد، هەنگاوە نوێیەکەیان لەسەر بنەمای چەسپاندنی مافە دەستووری و کلتوورییەکانی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا بونیادنراوە، بە جۆرێک کە زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمیی خوێندن لە قوتابخانەکاندا، هاوکات تێکەڵکردنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانیش لەگەڵ سوپای سووریا لەخۆدەگرێت.
پێویستە چەپی جیهانی پشتیوانیی خۆی بۆ پرسی کورد دابڕێژێتەوە
گۆڤاری گلوب تروتەر نووسیویەتی: پێشهاتەکانی ساڵی ۲۰۲۶ دژایەتییەکانی ئەزموونی سیاسیی کوردی لە سووریادا دەرخستووە و پێویستە چەپی جیهانی لە هاوپشتیی ڕووت لەگەڵ پێکهاتە سیاسییە کوردییەکانەوە ئاڕاستەی خۆی بەرەو بەرگریی بنەمایی لە مافەکانی کورد بگۆڕێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران