نۆ زیندانی لە کۆبانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان له‌ده‌ستدا و 17 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون
کوردپرێس: به‌پێی زانیاریه‌کانی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گرژی و یاخیبوونێکی توند له‌نێو زیندانییانی ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کۆبانێ سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی دژ به بڕیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌ند زیندانییه‌ک و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا، پشێوییه‌که کاتێک ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند که یه‌کێک له ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان ئاگری له شوێنی نووستنه‌که‌ی به‌ردا، به‌هۆی بوونی هه‌ندێک که‌لوپه‌لیشه‌وه له‌ناو ژوره‌که، ئاگره‌که ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، بڵێسه‌ی ئاگر و دوکه‌ڵی ڕه‌ش به خێرایی به ته‌واوی بیناکه‌دا بڵاوبوه‌وه و به‌شێکی زۆری زیندانه‌که‌ی سوتاند، له ئه‌نجامدا نۆ زیندانی گیانیان له‌ده‌ستدا و 17ی دیکه‌ش توشی سوتانی پله جیاواز و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه برینداربون.
هاوکات له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌که‌ی ناو به‌ندیخانه، شاری کۆبانێ به گشتی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه شاهیدی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی به‌رفراوانی هاوڵاتییان بووه، به‌هۆی کوژرانی گه‌نجێکی شاره‌که به ناوی (سامی شێخموس حسۆ)، له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا چه‌ندین باره‌گا و ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌کان به‌ردباران کران و پێکدادان له شه‌قامه‌کاندا دروستبو، ئه‌م بارگرژییه شه‌قامیش کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی کردوه‌ته سه‌ر زیادبونی هه‌ڵچون له‌نێو زیندانه‌کاندا، له ئێستادا تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی ئاگره‌که‌یان کوژاندۆته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌کانیش ده‌روازه‌کانی زیندانه‌که‌یان به ته‌واوی کۆنترۆڵ کردوه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد ده‌ستیپێکردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پزیشکی و فریاگوزاری له نه‌خۆشخانه‌ی کۆبانێ ڕایگه‌یاند: "ته‌رمی 9 که‌س به سوتاوی و به‌هۆی خنکان به دووکه‌ڵ گه‌یشتونه‌ته پزیشکی داد، له هه‌مان کاتدا 17 بریندارمان وه‌رگرتووه که ته‌ندروستی ژماره‌یه‌کیان به‌هۆی سووتانی قووڵ و که‌مبوونه‌وه‌ی ئۆکسجین له مه‌ترسیدایه و له ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان".
بۆچوونی بەکارهێنەران