میت کوژرانی بەرپرسی گەنجانی پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاکوژرانی گولسون سیلگیر-ی بەرپرسی پێکهاتەی گەنجانی پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە سلێمانی ڕاگەیاند.
کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت بۆی دەرکەوت گولسون سیلگیر کە ناوە نهێنییەکەی "سارا هۆگر ریها"ە و لە پێکهاتەی گەنجانی پەکەکە/کەجەکەیە، لە ناوچەی پێنجوێنە لە گوندەواری سلێمانی کوژراوە.
سیلگیر کە لە بزووتنەوەی گەنجانی پەکەکە بووە و لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا بەشداری لە کردەکانی ئەو گرووپەدا کردووە و گەنجانی بانگهێشت کردووە کە پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەوە بکەن، لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا لە گوندەواری سلێمانی چالاکی بۆ پەکەکە ئەنجامداوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران