خبر 2024-03-03 11:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد

بەشی تورکیا- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد.

هەر بە گوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی تورکیا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هەوڵدان بۆ رێگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان؛ هەروەها داکۆکییان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.