ڤیدیۆ
خبر 2026-06-17 10:13 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۲۶ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۶ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان:

لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران پێشهاتێکی گرنگە بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: "پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم و بە پێشهاتێکی گرنگی دەبینم بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا. لە دڵەوە هیوادارم ئەم هەواڵە کە ماوەیەکی درێژە هەموو جیهان پێویستی پێیەتی، ببێتە هۆی کەشێکی هەمیشەیی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەماندا".

ڕەمزی کارتاڵ:

پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەگاتە ئەنجام

ڕەمزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل، ئاماژەی بە پڕۆسەی «ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی» کرد و ڕایگەیاند: «ئەو پڕۆسەیەی کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێکردووە بەردەوام دەبێت و دەگاتە سەرکەوتن. دەوڵەتیش بە باشی دەزانێت کە شکستھێنانی ئەم پڕۆسەیە چ لێکەوتە و دەرئەنجامێکی بۆ سەر تورکیا دەبێت.

تورکیا و پەکەکە پێگە سەربازییەکانیان لە هەرێمی کوردستان تۆکمە دەکەن

گۆڤاری «نەشناڵ کۆنتێکست» لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، لە کاتێکدا پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان چووەتە قۆناغێکی نوێوە، پێشهاتە مەیدانییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەوە نیشان دەدەن کە هەردوولا هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی دانوستانە سیاسییەکان، سەرقاڵی بەهێزکردن ژێرخانە سەربازییەکانی خۆیانن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

هیوادارم ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران ئاسایش و خۆشگوزەرانی بهێنێتە ئاراوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی «ئێکس» پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: «پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم؛ هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیازپاکییەوە کار بکەن بەرەو جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنەکە، بەو ئامانجەی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا بەهێز بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.