خبر 2025-06-30 13:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەخشی کەناڵی کەی ئێن ئێن ڕادەگرێت

دامەزراوەی میدیای گۆڕان ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دامەزراوەی میدیای گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "بینەرانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە، دامەزراوەی میدیایی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ئامانجی خۆئامادەکردن بۆ وەرزێکی نوێی کارکردنی کەناڵی KNN، لە هەوڵی نوێکردنەوەی هەواڵ و بەرنامەکان و ڕێکخستنەوەی دامەزراوە میدیاییەکانیەتی".

ئەوەشیخستەڕوو: "لەم چوارچێوەیەدا، لە (١ی تەموزی ٢٠٢٥)ەوە تا ئەو کاتە؛ لەڕێگەی پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵمیدیای کەی ئێن ئێن و ڕادیۆی دەنگی گۆڕانەوە لەگەڵتان بەردەوام دەبین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.