خبر 2025-06-22 12:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
قەتەر:

بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردوومان کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی  فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەھان لە ئێران، بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "بەنیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێری پێشھاتەکانی ئەم داوییەی تایبەت بە ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دەکەین".

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم ھێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێندرێن و بە پەلە دەست بە ئەنجامدانی گفتوگۆ بکریتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان.

ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ھۆشداری ئەوەی دا کە بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەی کارەساتباریان دەبێت.

داواشی لەسەرجەم لایەنەکان کردووە کە دان بەخۆیاندا بگرن و ناوچەکە لە زیادبوونی گرژییەکان دوور بخەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.