خبر 2025-06-18 13:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەردۆغان:

ئیسرائیل بە هەر ستەمێک کە دەیکات زیاتر دەکەوێتە مەترسییەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئێران جارێکی تر هەڵویستی نواند و دەڵێت: ئیسرائیل بە هەر ستەمێک کە دەیکات، خۆی و داهاتووی گەلەکەی زیاتر دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوایین هەڵویستیدا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ڕایگەیاند:"ئیسرائیل بە پشتیوانیی بێ سنووری ڕۆژئاوا هێرش دەکاتە سەر ئێران و غەززەی لەگەڵ زەوی تەخت کردووە و کەڵەگایی لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات. 

ئەردۆغان وتیشی: لەڕاستیدا ئیسرائیل ئاگای لێ نییە چی دەکات. لەوانەیە لە داهاتوودا پەی بەو هەڵەیە ببات کە کردوویەتی، بەڵام دەترسین ئەوکاتە کار لە کار ترازابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.