خبر 2025-06-03 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەم پارتی، پەروین بوڵدان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاری دەکات

دەم پارتی پەروین بوڵدانی وەک جێگرەوەی سری سورەیا ئۆندەر، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڕیاریدا پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاری بکرێت، بۆ ئەو بابەتەش لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی پەرلەمان دەکەن.

پەروین بوڵدان کەسایەتی کاریگەر و بە ئەزموونە لە سیاسەتی کوردەکانی تورکیا کە پێشتر بەرپرسیارێتیی باڵای حزبی و پەرلەمانی لە ئەستۆ بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.