خبر
2025-01-12 08:42
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە هەولێر بە بەشداریی ژنان و پیاوان نوێژەبارانە کرا+ وێنە
بەهۆی دواکەوتنی باران لە شاری هەولێر، بەبەشداریی بەرپرسان و مامۆستایانی ئایینی نوێژەبارانە کرا. لە سووچێکی شوێنەکەدا ژنانیش بەشدارییان لە نوێژەکە دا کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای نوێژەبارانە مامۆستایێکی ئایینی گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی: "سوننەتی پێغەمبەرە دروودی خوای لەسەربێت کە کاتێک باران نەبارێت، نوێژە بارانە بکرێت. پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت خۆی نوێژەبارانەی کردووە و دوای ئەویش خەلیفەکانی ئیسلام نوێژە بارانەیان کردووە. ئێمە وا دەکەین بۆ ئەوەی خوای گەورە نزاکانمان قبووڵ بکات".
لە وێنەیەکدا دەردەکەوێت پیاوێکی بەساڵاچوو دەستی بەرز کردووەتەوە و لەکاتی نزاکردندا دەگریێت.
ئەم ساڵ باران بارین لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دواکەوتووە و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، هەر ساڵێکی وشکەساڵی کاریگەرییەکەی بۆ سێ ساڵ دەمێنێتەوە.









سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
گالەری وێنەکان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#موسوڵمانان
#هەولێر
#باران
#نوێژ
#وشکەساڵی
#ئیسلام
#موسوڵمان
#نوێژەباران
#باران بارین
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران