خبر 2024-11-17 08:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مونا قه‌هوه‌چى:

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان له ‌سایه‌ى پارتیدا به‌هێزن

جێگرى سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی‌ و سكرتێرى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند لەسایەی پارتیدا، پێکهاتەکانی هەرێم بەهێزن‌ و هەر بەبەهێزیش دەمێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانیی لە ڕۆژی زمان ‌و کەلتوری پێکهاتەی تورکمان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "پێکهاتەی تورکمان بەتەنها نییە لەهەرێمی کوردستان، بەهۆی حزبێکی دەسەڵاتدار کە مەسعود بارزانی ڕابەرایەتیی دەکات، پێکهاتەکان بەهێزن‌و هەر بەبەهێزیش دەمێننەوە".

قه‌هوه‌چى ئه‌وه‌شى وت: "هیوادارین لەچوار ساڵی ئاییندەدا، کوردستانێکی بەهێز و ئارام؛ یەک پەرلەمان، یەک حکومەت‌و یەک سەرۆکمان هەبێت".

شایانی باسە مونا قه‌هوه‌چى وه‌كوو تاكه‌ كاندیدى پارتی چاکسازیی تورکمانی‌ به‌شداریى له ‌هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و توانیویه‌تى، سێ هه‌زار و 664 ده‌نگ له‌ئاستى بازنه‌ى هه‌ولێر به‌ده‌ستبهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.