خبر
2024-11-07 09:40
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئازادکردنی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەرێم مایەی سەرسووڕمانە
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق سەرسووڕمانی خۆی لە ئازادکردنی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و کەرکووک و دهۆک ڕادەگەیەنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانیی عێراق و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق دەڵێت، بڕیاری ئازادکردنی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و کەرکووک لەلایەن دادگای بەغداوە "مایەی سەرسووڕمانە"، چوونکە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی "بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان" ڕایگەیاندبوو ئەو کەسانە سەر بە پەکەکەن.
ئەرشەد ساڵحی هەروەها دەپرسێت: "رێکخراوە تیرۆریستییەکان چۆن کاریگەری دەخەنە سەر ئەم رێکارانە لە نێو عێراق؟ وڵات بەرەو کوێ دەڕوات؟".
بۆچوونی بەکارهێنەران