خبر 2024-11-05 14:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەحمەد تورک:

دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانەکان ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا

ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی لەکارلادراوی شاری ماردین ڕایگەیاند: دوورخستنەوەی سێ شارەوانی کورد لە ڕۆژێکدا ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر ڕادەی پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد تورک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "هاڵک تیڤی" ڕایگەیاند: "کاتژمێر ۵:۳۰ی بەیانی پۆلیس پەیوەندی پێوەکردم بۆ ئەوەی ئاگادارییەکم پێبدات بەبێ پشکنین‌ و هیچ ڕێکارێک، ئەمە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی خەڵکە، ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر ڕادەی پاشەکشەکردنی دیموکراسی، ئایا ئەمە ئەوەیە کە پێی دەڵێن ئاساییکردنەوە (دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی)، هەمووان بێدەنگ دەکەن".

تورک باسی لە هۆکارەکانی پشت ئەو بڕیارە کرد و وتی: "ئەوان ئەو بیرۆکەیەیان قبووڵ نەکرد کە ئێمە زۆر کار بۆ خزمەتی خەڵک دەکەین بەدواداچوونەکانی دۆسیەی کۆبانێ‌ و نامەیەکی کۆنی منیان کردە بیانوو بۆ دوورخستنەوەم".

سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانی مێردین هەروەک لێدوانی بۆ تەلەفزیۆنی سۆزجو داو وتویەتی: "پێمانوایە ئەمەیە کە پێی دەڵێن ئاساییکردنەوە، ئیرادەی خەڵک دەستبەسەردا دەگیرێت، بۆیە پێویستە ناوی من بچێتە کتێبی گینسەوە، چوونکە سێجار قەییوم لەجێگام دانراوە".

شایانی باسە دوای ئەوەی سەرۆکی شارەوانی ئەسێنیورت لە ئیستانبوڵ لە کارەکەی دوورخرایەوە، بڕیارێک بۆ دەرکردنی سەرۆک شارەوانیەکانی شارەکانی ماردین، باتمان ‌و شاره‌وانیه‌كى سنوورى ڕۆحا-ش دەرچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.