شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2024-10-26 10:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشبەرەکانی سەر ئەنقەرە لە سووریاوە هاتبوونە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هێرشبەرانی سەر دامەزراوەی ئاسمانیی ئەنقەرە لە کوردستانی سووریاوە چوونەتە ناو تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی هێرشه‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر په‌که‌که‌ و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ رۆژنامه‌نووسانی وت: پێویسته‌ ئه‌و هێزانه‌ بەتەنها بهێڵدرێنەوە، ئەمریکا ماوەیەکە ئەو ڕێکخراوه‌ لە ئامێز دەگرێت، بەڵام کە کاتی تەواو بوو ناچارە وازیان لێبهێنێت، هه‌روه‌ها هەوڵی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ پاراستنیان بێهودەیە، ئەوە تا سەر نابێت.

لەبارەی هێرشەکەی سەڕ TUSAŞ، ئەردۆغان دەڵێت: زانیومانە کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە ڕێگەی دزە کردنێکەوە لە سووریاوە پەرەی سەندووە و ڕوویداوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، بەردەوامی بەکارەکانمان دەدەین و هێرشه‌کانمان بۆ سه‌ر باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت، لەوێ کاری پێویست دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە