خبر 2024-10-24 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بە پاساوی هێرشەکەی سەر دامەزراوەیەکی فڕۆكەوانی لە ئەنقەرە؛

تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۳۲ پێگەی پەکەکە و یەپەگە تێکشکێندراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲۴ـی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانمان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان و شەڕڤانانی یەپەگە لە کوردستانی سووریا دەستپێکردووە.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ۳۲ ئامانج تێکشکێندراون و ژمارەیەک گەریلا و شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: "بەمەبەستی نەهێشتنی هێرشە تیرۆریستییەکان دژی جەماوەر و هێزە ئەمنییەکان بە بێلایەنکردنی پەکەکە/کەجەکە و توخمە تیرۆریستییەکانی دیکە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان، لە چوارچێوەی مافی بەرگریکردن لەخۆمان کە لە مادەی ۵۱ ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، لە ۲۳ـی تشرینی یەکەمدا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە دژی ئامانجە تیرۆریستییەکان لە باکووری عێراق و سووریا کراوە".

تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا دەستپێکرد

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.