خبر 2024-09-16 12:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی‌ جڤاتی‌ نیشتمانیی گۆڕان:

بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ڕێکخه‌ری ژووری حکوومه‌ت لە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بزووتنەوەکەیان بە هیچ شێوەیەک بڕیاری کشانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نادات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوه‌ عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د ڕێکخه‌ری ژووری حکوومه‌تی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەگەری بەشداری نەکردنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەیان دەڵێت، "هیچ بڕیارێکی وا نییە و تەنیا دەنگۆیەکە؛ ئەویش سەرچاوەکەی نادیارە. بزووتنەوەی گۆڕان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکات".

ڕێکخه‌ری ژووری حکوومه‌تی بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایە، "گۆڕان بە هیچ شێوەیەک بڕیاری کشانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نادات".

سەرچاوە: تۆڕی میدایی ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.