خبر 2024-08-24 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژەتیرۆری کوردستان بەیاننامەیەکی لەباری هێرشی درۆنی تورکیا لە سلێمانی، بڵاو کردەوە

دژەتیرۆری كوردستان زانیاریی لەبارەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی شارۆچكەی سەیدسادق بڵاو كردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: ڕۆژی هەینی ۲۳ی ئابی ۲۰۲۴، کاتژمێر ۱۱:۰۰ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردۆتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە شارۆچكەی سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی کراوەتە ئامانج.

هەروەها ڕایگەیاند: بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكە، بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.