خبر 2024-08-14 11:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
قائیمقامی قه‌زاى ئامێدی:

شەڕی تورکیا و پەکەکە بۆتە هۆی چۆڵ کردنی ۲۰۱ گوند لە باکووری پارێزگای دهۆک

قائیمقامی قه‌زاى ئامێدی ئاشكرای ده‌كات، له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدى، ۲۰۱ گوند چۆڵ كراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامێدی ۲۸%ى ڕووبەری پارێزگای دهۆک پێکدەهێنێت، شەش یەکەی کارگێڕی تێدایە، ۳۵۶ گوند و  ۸ شارەوانی هەیە، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ وارشین سەلمان قائیمقامی قه‌زاى ئامێدی ده‌ڵێت: "شەڕی پەکەکە و تورکیا بووەتە هۆی چۆڵبوونی ۲۰۱ گوند لەکۆی ۳۵۶ گوند کە خەڵکەکەی ناتوانن بچنەوە سەر ماڵی خۆیان، سەرباری ئەوەش حکوومەتی هەرێم ناتوانێت ئاوەدانی بگەیەنێتە ئەو ناوچانە".

به‌وته‌ى وارشین سەلمان: "پێمان وایه‌ ئەو شەڕەى بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاوە زۆر ناڕەوایە کە زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنن، لەکاتێکدا ناوچەیەکی جوانی گەشتیارییە، شەڕەکە کاریگەریی لەسەر هاتنی گەشتیاران هەیە و ڕۆژانەش هەڕەشەی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەو ناوچەیە هەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.