خبر 2024-08-01 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو بۆ هه‌نییه‌: پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند، پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەو شتەت بەدەست هێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نییه‌، ڕایگه‌یاند: "پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبوو العبد، ئەو شتەت بەدەست هێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست، پیرۆزە لەو میللەتەی ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەو جۆرەیە و پیرۆزبایی لە فەلەستین، گەلی بەخشین، به‌ند و شەهیدبوون".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "سه‌رشۆڕی و شەرمەزاری بۆ مرۆڤە خراپەکان و منداڵکوژ و خیانەتکاران لە هەر شوێنێک بن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.