خبر 2024-07-14 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هادی عامری:

عێراق بەهێز نابێت، تا ئەو کاتەی هێزی بیانیی تێدا بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، هەرگیز عێراق بەهێز نابێت تا ئەو کاتەی هێزە بیانییەکان لە خاکی وڵاتەکە دەچێتە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، عێراق بەهێز نابێت تا ئەو کاتەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکە دەچنە دەرەوە و پێویستە هەمووان هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت دژ بە بوونی هێزە بیانییەکان.

هادی عامری ئاماژەی بەوەش کرد، پێشێل کردنی بەردەوامی سەروەریی عێراق قبووڵ ناکەن، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ تورکیا پتەو ناکەن تا ئەو کاتەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان دەباتە دەرەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، جەنگی سارد بەها و داب و نەریتی عێراق بە ئامانج دەگرێت، ئەرکی ئەوانیش بەرەنگاربوونەوە و بەرگری کردنە لە کۆمەڵگا، بە شێوەیەکی ئاشکرا نەتەوەی عێراق بە ئامانج دەگیرێت و پێویستە گەنجەکانی عێراق لە داگیرکاری بیروبۆچوون بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.