ڤیدیۆ
خبر
2024-07-03 07:17
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دوو ساڵ ماوەی ماوە
هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لهبارهی پێشمهرگهوه پهیامێک بڵاو دهکاتهوه و ڕایدهگهیهنێت، بۆ ۱۰ ساڵ یاداشتنامهیهکی لێکتێگهیشتن واژۆ کراوه و ئهو یاداشتهش تهنها دوو ساڵی ماوه.
پەڕەی ڤیدیۆ
لێدەری ڕاستەوخۆ
هاوپەیمانان ئاشکراشی دەکەن، بەگوێرهی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن کە لە ۲۰۱۶وە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە واژۆکراوە و بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ بەردەوام دەبێت، هاوپەیمانییەکە زیاتر لە ۱ ملیار دۆلاری بۆ پڕچەک کردن، مەشقپێکردن، هاوکاری لۆجستی و دارایی بۆ پێشمەرگە تەرخان کردووە.
لەو پەیامەدا هاوپەیمانان جەخت لە پشتیوانیی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە و دەڵێت لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەوە کار بۆ بەدامەزاراوەیی کردن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران