خبر 2024-01-04 05:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەهۆی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمانەوە:

سەرۆک‌کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە ئیبراهیم ڕەئیسی کرد

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران ئەنجام دا و بەهۆی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمان، سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کرد.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کرمانی کردووە کە خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج.

ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە پاڵ ئێراندا دەبن و هیوای سەبر و ئارامی بۆ خانەوادەی قوربانیان خواستووە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرکۆماری تورکیا داوای کردووە کە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، هەر دوو وڵات لەگەڵ یەکتر هەماهەنگ بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.