ڤیدیۆ
خبر 2023-11-19 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پارتی دیموکراتی کوردستان:

لادانى سەرۆکى دەسەڵاتی یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند، پێویسته‌ پێکهێنەرەکانى هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌تایبه‌تی كه‌ لادانى محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

مەحموود محەمەد، وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌، "بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت، لەم دۆخەدا بەرپرسیاریەتى سەرشانى سەرجەم هێز و لایەنە عێراقییەکان بەگشتى و لایەنە پێکهێنەرەکانى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەتە بەتایبەتى، وردتر هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەن بەتایبەتى ڕووداوى دوا بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى عێڕاق لەبارەى لادانى سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان کە ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، چاوەڕوانییەکان ئەوەبوون ئەو ئاڵۆزى و کێشانەى کە هەن چارەسەر بکرێن نەک بابەتى زیاتریان لەسەر کەڵەکەبکرێت بەجۆرێک کە ئاشتى کۆمەڵایەتى و سەقامگیرى دەخاتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.