خبر 2023-09-04 06:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مەسروور بارزانی:

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی بارەگاکانی پارتیەوە گاڵتەجاڕییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی گاڵتەجاڕییە."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو گوتەیەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر داوای پەرلەمانتار وەسفی عاسی حوسێن کە پەرلەمانتارێکی عەرەبی کەرکووکە، بڕیاری راگرتنی رێکارەکانی تایبەت بە رادەستکردنەوەی بارەگایەکی پارتی لە کەرکووک دا.

 دادگەکە رایگەیاندووە: "بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکە کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانەوە دەرچووە رادەگیرێت، تاوەکوو ئەو سكاڵایەی دژی ئەو بڕیارە دراوە. یەکلایی دەکرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.