خبر 2023-07-20 07:42 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌دهه‌م بارزانى داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات سنوورێک بۆ پارتى دابنێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌دهه‌م بارزانی، له‌په‌یامێکدا ڕایگەیاند، هاوسه‌ره‌که‌ی له‌هاوینه‌هه‌واری مه‌سیف به‌ڕێکه‌وتوه‌ بۆ بینینی منداڵ‌ و نه‌وه‌کانی، به‌ڵام له‌بازگه‌ی مه‌سیف به‌وردی پشکندراوه‌ و مۆبایله‌که‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌دهه‌م بارزانی له ‌په‌یامه‌که‌یدا که‌ له‌ فه‌یسبووکی خۆی بڵاوی‌کردوه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی: "رۆژی سێشەمە 18ى 7ى 2023 خێزانم دایکی ھیڤی، بۆ سەردانی کوڕ و کچ و نەوەکانی لە مەسیف بەرێکەوت ‌و لەیەکەم بازگەی مەسیف لە دیوی کۆڕێ-وە بۆ زیاتر لەیەک کاتژمێر و نیو ڕادەگیرێت ‌و ھەموو پێداویستی‌ و کەلوپەلەکانیان بەوردی دەپشکنرێت پاش‌ئەوەی کە لەسەری ڕەشەوە فەرمانی ئیزندان بۆ دەچێت، ئەوکات مۆڵەتی چوونیان بۆ ماڵەوە پێدەدەن، بەڵام مۆبایلەکانی دایکی ھیڤی ‌و ئەوانەی لەگەڵیدابوون کە دەکاتە 11 دەزگا، مۆبایلیان لێوەردەگیرێت‌ و تاوه‌کوو ئێستاش لەلای ئەوانە ماوە بۆ کۆپی لەسەرگرتن".

ناوبراو ده‌شڵێت: "پاش زیاتر لە ساڵێک‌ و دوو مانگ لە ئاوارەیی‌ و دەربەدەری کە بەھۆی ھەڵوێستەکانم دژ بە داگیرکاری کوردستان‌ و نادادپەروەری ‌و نەبوونی ئازادی، بەدەستوری سەرۆکی پارتی لەسەر خاکی باب ‌و باپیران بەناحەق دەرکراوم".

له‌به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ئه‌دهه‌م بارزانی داوایه‌کی له ‌حکوومه‌تی عێراق کردووه‌ ‎"سنوورێک بۆ ئەم تاکڕەوییە لە خاکی پیرۆزی کوردستان کە خاکی شەھیدان‌ و دەیان ھەزار شۆڕشگێڕ و تێکوشەری وەکوو منن دابنێن .

ناوبراو ده‌شڵێت: "ئەگەر گرفتێکتان لەگەڵ من ھەیە لەگەڵ من ببن بەتەرەف نەک لەگەڵ خاتوونێک کە تەنها پەرۆشی بینینی مناڵەکانی بووە کە زیاتر لە ساڵێکە لە بینینیان بێبەش بووە و ئەوە هۆکاربووە بۆ ئەوەی پێیەکانی بخاتە ئەو زۆنە بەرتەسکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.