خبر 2023-07-17 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومان کردنی ناوچەی برادۆست

بەشی تورکیا- دوو رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: لە بۆردوومانەکاندا مێرمنداڵێک کە ماڵیان لەو ناوچەیە نزیکە و بۆ مەبەستی ئاژەڵداری لەو سنوورە نیشتەجێن، بریندار بووە.

 قایمقامی سیدەکان گوتیشی، بەردەوام فڕۆکەی چاودێری بەسەر ئاسمانی سنوورەکەدا دەسووڕێتەوە و ناوەناوە بەرزاییەکانی سنووری سیدەکان بۆردوومان دەکات.

 ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ و دوێنێ بۆردوومان کراون نزیکن لەو شوێنانەی کە دەیان ماڵی هاونیشتمانییانیان تێدان، کە لەم وەرزەدا بۆ کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ‌کردن لەو ناوچە سنوورییانە نیشتەجێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.