خبر 2023-07-11 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی دوو سەربازی سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تویتەر بڵاوی‌کردووەتەوە، ۲ سەربازی گرێبەست بە ناوەکانی حەسەن تاش و فورقان گونەرگۆک لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ تەقەیان لێکراوە و بە سەختی بریندار بوون. دوای ئەوەی گواستراونەتەوە بۆئەوەی چارەسەر بکرێن، گیانیان لەدەست‌داوە.

هەروەها رۆژی ۲۹ی حوزەیرانی ۲۰۲۳ ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاپ و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیەکی سەختدا سێ سەرباز کوژراون و سێ گەریلاش، کە دووانیان دوای ئەوەی بە سەختی برینداربوون، گیانیان لەدەست‌دا.

لە راگەیێندراوەکەی هەپەگە جەخت لەوەش کراوەتەوە، سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکانیەوە، پێگەکانی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی زاپ، مەتین، خواکوڕک، ئامێدی و ئاڤاشین بۆردوومان دەکەن.

بەرەبەیانی رۆژی ۱۸ی نیسانی ۲۰۲۲ ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.