خبر 2023-07-03 07:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی نۆ چەکداری پەکەکە لە باکووری عێراق ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی نۆ چەکداری پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە؛ "سوپای تورکیا بێ‌پچڕان بەردەوامە لە لەناوبردنی تیرۆریستان لە باکووری عێراق. 9 تیرۆریست کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق بەدیکران لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە چالاکی خران.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختی کردۆتەوە: "هەتا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست لە ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە درێژەیان دەبێت''.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.