شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2023-05-31 14:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەدین دەمیرتاش وازهێنانی خۆی لە سیاسەتی تورکیا ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (کە ئێستا لەزیندانە، وازهێنانی خۆی لە چالاکیی سیاسی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "بەناوی خۆمەوە لە دڵەوە داوای و دەکەم کە نەمتوانی سیاسەتێکی شایستەی گەلەکەمان بخەمەڕوو، بەڵێندەدەم بە هەوڵە کردارییەکانی خۆم ئەو کەموکوڕییانە چارەسەر بکەم".

ده‌میرتاش جەختی لەوەش کردۆته‌وه‌، ''هەروەها سوپاس بۆ ڕەخنەی بونیادنەر بەرامبەر بەمن، هەوڵ دەدەم سوود لەو ڕەخنانە وەربگرم، لەکاتێکدا کە وەک هەموو هاوڕێیانم لە زیندانەوە بە خۆڕاگری بەردەوامم لە خەبات، لەم قۆناغەدا واز له ‌چالاكیی سیاسی ده‌هێنم".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە