خبر
2023-05-22 06:37
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی ڕاگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەب سیاسی پارتی و یەكێتی لە پیرمام کۆتایی هات و ڕایانگەیاند، دەبێت لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی بڵاویان كردەوە، دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەروەها لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندە بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران