خبر
2023-04-27 18:02
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
دۆسیەیەکی نوێی دژی نەوتی هەرێم تۆمار کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری عێراق دۆسیەیەکی یاسایی دژی بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان جووڵاندووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی حەسەن سەلامی، لە دۆسیە یاساییەکەیدا باسی لەوە کردووە: "بەتۆمەتی دزینی نەوتی کێڵگە نەوتیەکان کە تا پێش 24/9/2010 سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور بوون، لە دەزگای دادوەری گشتی عێراقی سکاڵا لەسەر خەمساردی وەزیری نەوتی پێشووی عێراق و بریکاری وەزیر و تێوەگلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیای کار تۆمار کراوە".
سەلامی لە سکاڵاکەدا داوای دەستبەرداگرتنی گشت پارە جووڵێنراو و نەجووڵێنراوی کۆمپانیای کار دەکرێ کە داهاتی نەگەڕاندوەتەوە بۆ گەنجینەی بانکی ناوەندی عێراقی.
ئەو پەرلەمانتارە داوا یاساییەکەی ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە و داوای جوڵاندنی سکالاکە دەکات، هاوکات داوای وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە دەکات کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دراونەتە کۆمپانیای کار.
بۆچوونی بەکارهێنەران