خبر 2023-04-03 15:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی نەوتی عێراق:

هەنگاوی پێویستمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم بڵاو کردووەتەوە و هیوا دەخوازێت لە ماوەیەکی نزیکدا بگەن بە رێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە :"حکوومەت دەخوازێت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم خێراتر بکات و کاربکات بۆ نزیک‌کردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو گەیشین بە چارەسەریەک کە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت."

هەروەها دەشڵێت: "نەرمیمان نواندوە و هەنگاوی پێویستمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی گەیشتن بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە دوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی، دواتریش گفتوگۆ لەسەر پرسە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان ناوەند و هەرێم دەکرێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.