خبر 2020-09-30 05:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سلێمانی 9 ئەندامی داعش دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، نۆ کەسیان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری سلێمانی دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید یەحیا رەسووڵ، وتەبیژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا 9 کەسیان لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیر کردووە.

یەحیا رەسووڵ روونیشی کردووەتەوە، ئەوانەی دەستگیرکراون سەر بە کەرتی باشووری ویلایەتی عێراقی داعش بوون و بەهاوکاریی دژەتیرۆری سلێمانی دەستگیر کراون.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر یاداشتی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویستیان لە دژ گیراوەتە بەر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.