ئەمریکا داوا دەکات بەزووترین کات ئەنجامدەرانی هێرشی مووشەکی بۆسەر رزوانیە سزا بدرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌یان هه‌ست به تووڕه‌ییه‌کی زۆر ده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌کییه‌ی شه‌وی رابردوو له به‌غدا ئەنجام درا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دووپاتی کرده‌وه، واشنتن به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت، که پێویسته ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسانی ئه‌و هێرشه رووبه‌ڕووی سزای یاساییان بکاته‌وه کە بووه هۆی کوژرانی 5 هاووڵاتی سڤیل.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی: "پێشتر دووپات‌مان کردووه‌ته‌وه، میلیشیاکانی له‌یاسا ده‌رچوو و ئه‌و هەوڵانەی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن، به‌رده‌وام وه‌ک کێشه‌ی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌قامگیریی عێراق ده‌مێننه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران