هاوار نیووز ئیدیعا دەکات:
پارتی دیموکرات 40 بنکەی سەربازیی لە سنووری کوردستانی سووریا بنیات ناوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی هاوار نیووز ئیدیعای کردووە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی کردووە بە دروست کردنی بنکە و بارەگای سەربازی لە سنوورەکانی هەرێم و کوردستانی سووریا.
کوردپرێس: بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیووز، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەسەر گردەکانی فیشخابوور لەسەر سنووری نێوان کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان دەستیان بە دروست کردنی بنکە و سەنگەری نوێ کردووە و هاوکات چەکی قورس و هێزێکی زۆر لەو بنکە نوێیانەدا جێگركراوە.
هەروەها ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، پارتی لە سەرەتای دەرەوازەی سیملکاوە نزیکەی ٤٠ بارەگا و بنکەی سەربازیی بە درێژایی سنووری ناوچەکەی ژێر دەسەڵاتی لەگەڵ کوردستانی سووریا دروست کردووە، بە تەنها لە ناوچەی فیشخاپور و بەرامبەر سیملکا ١٠ بنکەی سەربازیی دروست کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران