پەرلەمانی کوردستان توانای جێبەجێ کردنی ئەرکی چاودێری کردنی نییە
کوردپرێس: له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌که‌دا کاروان گه‌زنه‌یی په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی بەدەنگی ئەمریکای وتووە: " له‌ساڵی 2013وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بودجه نه‌هاتووەته په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه و ئێمه وه‌کوو په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان، و منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌کوو ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان له فراکسیۆنی سه‌وز، چه‌ندان جار یاداشتم داوه به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەرمەبنای ماددەی ٥٦ لە یاسای ژمارە ١ ساڵی ١٩٩٢ و بڕگەی ١ لە ماددەی ٩٨ لە پێڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
ناوبراو زیاتر ڕایگەیاندووە پرساندنیشم ئاراسته‌ی وه‌زیری دارایی کردووه هه‌م له‌سه‌ر بوودجه، پاشه‌که‌وتی مووچه، دواکه‌وتنی مووچه، و له‌سه‌ر ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک پرسی سه‌ره‌کی بوون به‌لامانه‌وه چوونکه ئەمە ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی په‌رله‌مانه که‌ده‌بێت په‌رله‌مان پیاده‌ی بکات، دەبێت ئه‌م داهاتانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ن به‌شێوه‌یێکی گشتی کۆ بکرێنه‌وه له‌دوو توێی پرۆژه یاسایێکدا له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه په‌سه‌ند بکرێن بە ناوی یاسای بوودجە؛ پێچه‌وانه‌که‌ی لێکه‌وته‌ی دارایی ده‌بێت وه‌کوو ئێستا که هه‌یه، هه‌م له‌ڕووی دابه‌ش کردنی داهاته‌وه هه‌میش لێکه‌وته‌ی دارایی وه‌کوو ئه‌وه‌ی که قه‌یرانی دارایی دروست ده‌بێت و ناتوانرێت پلانی ورد و درێژخایه‌نی بۆ دابنرێت- ئەمە خاڵی یەکەم."
گه‌زنه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکرد له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا نه‌یانتوانیووه یاسای "باش" ده‌ربکه‌ن. له‌م ڕوه‌وه وتیشی، "خاڵی دووه‌م له‌سه‌ر یاسادانان ئێمه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی کوردستان به‌چه‌ند هۆکارێک نه‌مان توانیووه تائێستا کۆمه‌ڵێک یاسای باش ده‌ربکه‌ین. به‌شێکی په‌یوه‌سته به‌م په‌یڕه‌وه‌ی که ئێستا لە پەرلەمان هەیە؛ له‌په‌یڕه‌ودا گرنگی زیاتر دراوه به‌پرۆژه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، و ڕه‌نگه ئه‌و فراکسیۆنانه‌ی زۆرینه‌یان هه‌یه له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکات که‌پرۆژه‌کان له حکوومه‌ته‌وه بێن ئەمەش ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌ک ئاسته‌نگی دروست کردبێت وه‌کوو به‌شێک له‌کاری په‌رله‌مانی. وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا بەهۆی په‌تای ڤایڕه‌سی کۆرۆنا که‌هاته هه‌رێمی کوردستانه‌وه، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکاری خۆپارێزی پێویستی گرتەبەر، لە ئەنجام په‌رله‌مانی کوردستان ماوه‌یێکی زۆر دابڕا. بۆیە دەکرێت بڵێین کە بەڵێ ئەم خولەی پەرلەمان، کاری پەرلەمانی لە ئاستی داخوازی خۆمان و هاووڵاتییانیشدا نەبووە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌کێتی زیاتر دوا و وتی، "خاڵی سێیه‌م، که به‌دواداچوونه و ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی په‌رله‌مانی کوردستانه، من به‌ش به‌حاڵی خۆم زیاتر له 250 پرسیار و یاداشتم ئاراسته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له ئه‌رکی چاودێری کردنی په‌رله‌مانی ڕازی نیم چوونکه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو پێویست وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان ناداته‌وه. پرسیارم له‌مانگی دوو ئاراسته‌ی وەزارەتەکانی حکوومەت کردووە، و له‌مانگی حه‌وت وه‌ڵامم وه‌رگرتووەته‌وه، له‌مانگی یه‌ک ئاراسته‌م کردووه و له مانگی نۆ وه‌ڵامه‌که‌یم وه‌رگرتووەتەوە. پرسیار هەبووە، وەزیر وتویەتی کە لە ڕاگەیاندنەوە وەڵامی داتەوە. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک گرفتن که له‌چاودێری کردنی په‌رله‌مان دووچاری کێشه‌ی گه‌وره‌مان ده‌کاته‌وه به‌گشتی ئه‌مه هۆکاره‌که‌یه‌تی که به‌ڵێ حکوومه‌ت ناتوانی وه‌ڵام بداته‌وه و ئێمه ناتوانین ئه‌رکی چاودێری کردن وه‌کوو خۆی جێبه‌جێ بکه‌ین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران