خبر 2020-09-16 08:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سنووری برادۆست ڕووبەڕووبوونەوەیێكی سەخت لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكەکانی توركیا دەڤەری برادۆستیان تۆپباران كرد و ڕووبەڕووبوونەوەیێكی سەخت لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سەربازانی سوپای توركیا ڕوویدا.

کوردپرێس: شەوی ڕابردوو لە سنووری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی کونڵە و ناو مێرگان و گەلی ڕەشیان لە سنووری برادۆست کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان ڕووبەڕووبوونەوەیێكی سەخت لە نێوان سەربازانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕوویدا، هاوکات تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە و تۆپبارانەکە بەردەوامە.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بە ئاسمانی سنوورەکانی برادۆستدا دەسوڕێنەوە، کە ئەمەش ترس و دڵەڕواکێی لای دانیشتووانی سنوورەکە دروست کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.