خێزانێکی کورد له به‌غدا به دڕندانه‌ترین شێوه ده‌کوژرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له شاری به‌غدا خێزانێکی سێ که‌سیی کورد به‌شێوه‌یێکی دڕندانه ده‌کوژرێن.
کوردپرێس: له‌باره‌ی روداوه‌که‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوزی وتوه، خانمێکی ده‌رمانساز و دایکی و باوکی له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیان له ناوچه‌ی مه‌نسوڕی خۆرئاوای به‌غدا سه‌ربڕدراون.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، که به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان رووداوه‌که پاڵنه‌ری دزی کردنی له پشته‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یێک ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردوه، که خێزانه‌که کوردی دانیشتوی به‌غدان و له دایک و باوک و کچێکی تاقانه‌یان پێکدێت و کچه‌که‌یان بەناوی شیلان دارا رەئوف له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رمانسازه، چالاکوانیش بوه و هه‌رسێکیان سه‌ربڕدراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران