کۆمپانیا بەریتانییەکان نیگەرانن لە ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان کوردی سووریا و کۆمپانیای ئەمریکی
کوردپرێس:
مانگی ڕابردوو هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە کۆمپانیایێکی نەوتی ئەمریکی بە ناوی دڵتا ئەنەرجی کرسەنت لەگەڵ کوردەکانی سووریا بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان گرێبەستی واژۆ کردووە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە وتەی بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتیی گۆڵف سەندز پترلیۆمی بەریتاینا، ئەو کۆمپانیایە ساڵی 2003 لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لەبارەی پەرەپێدانی کێڵگەیێکی نەوتی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ناوی بلۆکی 26 گرێبەستی واژۆ کردووە و 350 ملوێن دۆلاری بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو کێڵگە نەوتییە خەرج کردووە.
ژمارەیێک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان وتووە نیگەرانن لە مافی خۆیان لەو بلۆکە نەوتییە و نیازیانە پێداگری لە سەر مافی خۆیان بکەن بۆ گەڕانەوە و پەرەپێدانی ئەو کێڵگە نەوتییە.
شایانی باسە دۆریێر دامەزرێنەری کۆمپانیای نەوتی دڵتا کرسەنت ئەنەرجیی ئەمریکا یەک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای نەوتی بەریتانیی گۆڵف سەندز پترلیۆمیش بووە.
بەرپرسانی ئەو کۆمپانیا بەریتانییە نیگەرانن لەوەی کە کۆمپانیا ئەمریکییەکە وەک بەدیل بۆ پەرەپێدانی بلۆکی نەوتیی 26 لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان بەکار بهێنرێت بۆیە جەختیان کردۆتەوە کە ڕێککەوتنی نێوان کرودەکان ئەمریکا بە وردی چاودێری دەکەن و پێداگرن لە سەر پاراستنی مافی خۆیان.
بەرپرسانی کۆمپانیا بەریتانییەکە ئیدعای ئەوەشیان کردووە کە نزیکەی 26 ملوێن بەرمیل نەوتی خاو لە ماوەی چوار ساڵدا لە بلۆکی نەوتیی 26 دەرهێنراوە بەڵام دیار نیە ئەو نەوتە ڕادەستی چ لایەنێک کراوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران