خبر 2020-09-12 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
شرۆڤەکاری پەیمانگای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەتینا:

ئیمارات پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

بەشی جیهان- جۆرج مێنشیان بڕوای وایە، میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی بەئامانجی دژایەتی کردنی تورکیا؛ پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆرج مێنشیان، شرۆڤەکاری پەیمانگای پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەتینا لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی میدلیست ئۆنلاین بڵاو کراوەتەوە باسی لە هاوپەیمانیی نێوان ئیمارات و ئەرمەنیا کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا.

مێنشیان دەڵێت ئەرمەنیا و ئیمارات بەشێوەی ناڕاستەوخۆ تلاونەتە شەڕی سووریاوە. ناوبراو زیاتر شرۆڤەی کرد ئەرمەنیا بۆ هێزەکانی ڕووسیا کەرەستەی ناسەربازیی ناردوو و ئیماراتیش پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

ئەم شرۆڤەکارەی پرسە نێونەتەوەییەکان ئاماژە بەمە دەکات ئیمارات و ئەرمەنیا-یش پێوەندیی نزیکیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەیە و هاوپەیمانیێکیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەستوەردانی تورکیا لە سووریا پێکهێناوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.