خبر 2020-06-21 07:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان لە کەرکووک هێرشیان کردەسەر بنکەکانی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەیاننامەیێک لەبارەی بۆردوومان کردنی سێ بنکەی ئەورێکخراوە تیرۆریستییە لە کەرکووک، دەردەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 19-6-2020 سێ بنکەی داعشیان لە دۆڵی شای لە رۆژئاوای شاری خورماتوو، بۆردوومان کردووە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە، هەرسێ بنکەی داعش بە تەواوی وێران کراون.

دۆڵی شای دەکەوێتە سنووری پارێزگای کەرکووک و نزیکەی 26 کیلۆمەتر (16 میل) لە رۆژئاوای خورماتووەوەیە و ناوچەیەکی شاخاویی پڕ لە گیا و دار و درەختە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.