لە هەرێمی کوردستان 228 كهسی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئامازی 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له ماوهی شهو و رۆژێكدا 228 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 3هەزار و 273 کەس.
هەروەها وهزارهتی تهندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، شەش كهسی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە، كە پێنجیان لە سلێمانی و ئەوی تریش لە پارێزگای هەڵەبجە بوو.
هەروەها 102 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە، 50 تووشبوو لە سلێمانی، 30 لە هەولێر، 11 لە گەرمیان و 11 تووشبووش لە دهۆک.
بەم شێوەیە ژمارەی تێكڕای تووشبووانی پەتاكە لە هەرێمی كوردستان گەیشتە سێ هەزار و 273 تووشبوو، كە یەک هەزار و 319 تووشبوو چاک بوونەتەوە، 88 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران